داستان و ئه‌زموون
خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر چیرۆکێک چه‌ندین ئه‌زمونمان فێرده‌کا. م. پشده‌ری
My photos
Home
Wednesday, July 22, 2015
درنده ى ساخته چى
بەڕەنگ و شێوە لە مەیمون دەچی
بە دڵ و دەروون لە موجریم دەچی
هەرچی تاوانە گشت بەقسەی تۆیە
تۆ کەی مرۆڤی دڕندەی ساختەچی
Monday, May 31, 2010
پێشه‌کی
pishdari@hotmail.com
گرنگترین شت بۆ هه‌ر که‌سێک له‌ژیاندا، دانه‌بڕانه له کۆمه‌ڵگا. به تایبه‌ت ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که تیایدا گه‌وره بووه‌و په‌روه‌رده‌کراوه. هۆی دانه‌بڕانیش، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام‌و خزمه‌تکردن به‌بێ جیاوازی‌و له‌به‌رچاونه‌گرتنی هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تایبه‌تی.
دانه‌بڕان له‌کۆمه‌ڵگاو په‌یوه‌ندیکردن به‌هه‌موو تاکه‌کان، کارێکی ئاسان نییه، چونکه ناکرێ به ته‌له‌فۆن، به فاکس، به ئیمه‌یڵ‌و نامه هه‌ست‌و سۆز‌و ئه‌و ئه‌رکه‌ی که پێویسته ئه‌نجام بدرێ، بگه‌یه‌نرێت به هه‌موان. به‌ڵام هه‌رکه‌سێک به‌پێی توانای خۆی ده‌توانێ ئه‌و په‌یوه‌ندیه روحییه ڕێکبخات‌و دانه‌بڕیت له‌کۆمه‌ڵگاکه‌ی.
هه‌ر له‌جوتیارو وه‌رزێره‌وه تا ده‌گاته به‌رزترین پله‌ی لێپرسراویه‌تی به هه‌موو چین و توێژه‌کانیه‌وه، ئه‌گه‌ر گشت لایه‌ک به‌ئه‌رکه پیرۆزه‌کانیانه‌وه هه‌ستن، به‌بێ گومان کۆمه‌ڵگا ده‌بێته کۆمه‌ڵگایه‌کی نموونه‌و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌قینه له‌نێوان هه‌مواندا دروست ده‌بێ.
لێره‌دا من ده‌مه‌وێ (دیاری مێروله، قاچه کلۆیه) بکه‌م به نموونه بۆ ئه‌و ئاره‌زوویه‌ی که له‌ناخمدایه‌و ده‌مه‌وێ له‌ڕێگای ئاماده‌کردن‌و وه‌رگێڕانی ئه‌م نامێلکه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ که‌مێک ده‌ستکاریکردن له هێندێک شوێندا بۆ زیاتر تێگه‌یاندنی خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست، وه‌ک دیارییه‌ک بیگه‌یه‌نم به هاوزمانان‌و هاو نیشتیمانیانی خۆشه‌ویستم. به‌و هیوایه له‌کاتی خوێندنه‌ودا نه‌بێته هۆی بێزار بوون‌و سه‌ریه‌شه.
بێگومان هیچ کارێک ئه‌گه‌ر هه‌وڵی بۆنه‌درێ‌و کاتی بۆته‌رخان نه‌کرێ، ئاسان نییه، ته‌نانه‌ت خوێندنه‌وه‌ی (کتێب)یش که‌مێک له‌خۆبردوویی ده‌وێت‌و پێویسته کاتی بۆ دیاری بکرێت، هه‌روه‌ک چۆن بۆ خواردن‌و خواردنه‌وه‌و خه‌وتن، یان کارکردن بۆ بژیوو دابینکردنی ژیانی ڕۆژانه کاتیی تایبه‌تیی ته‌رخانکراوه.
به‌ڕای من "کتێب" ئاوێنه‌یه‌که زۆر جوان خۆمانی تێدا ده‌بینین‌و دڵسۆزترین هاوڕێشه که به‌بێ ده‌نگی و به‌بێ تووه‌بوون، هه‌موو که‌م‌و کوڕیه‌کانمان پێده‌ڵێ‌و به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی بکه‌ین، ده‌بین به مرۆڤێکی ئاسایی‌و خاون ئه‌زموونێکی زۆر باش.
ئه‌م نامێلکه‌یه بریتی یه له چه‌ند چیرۆکێک، که‌هه‌ر یه‌که‌یان چه‌ندین وانه‌و به‌سه‌رهاتی جۆراوجۆری تێدایه. که‌پێموایه ئه‌گه‌ر به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی بیانخوێنینه‌وه، زۆر شتمان بۆ ده‌رده‌که‌وێ. به‌دڵنیاییه‌وه هه‌رکامـێک له‌م چیرۆکانه، که هه‌ریه‌که‌ی له‌ژێر ناو‌و په‌رده‌یه‌کدا نوسراوه، ده‌بێته هۆی ده‌ستکه‌وتنی کۆمه‌ڵێک زانیاری له‌ژیانی ڕۆژانه‌ماندا.
محه‌ممه‌د پشده‌ری
ئوسترالیا-ئه‌ده‌لاید
04/03/2010
شمشیری داموکڵێس
(دیۆنیزیۆس) (پادشا)ی سیراكۆز، 1367- 1430 پێش زایین، خاوەن دەسەڵاتێکی زۆر و له‌هه‌مانکاتیشدا زۆر چەوسێنەر بووەو خەڵك لێی بێزار بووه. هه‌ر بۆیه لەترسی گیانیان بەناچاری ڕێزیان لێگرتووە!
ڕۆژێك یەكێك لەدۆستانی نزیكی (پادشا) كەناوی (دامۆكڵێس) ده‌بێ، پێی ده‌ڵێ: تۆ چەند بەختەوەری! هەر ئارەزوویەك كەهەر كەسێك له دنیادا هەیبێت، تۆ به‌ته‌نیا پێی گەیشتووی. لەهێكڕا (پادشا) ده‌ڵێ: (داموكڵێس)! دۆستی دێرین، حەز دەكەی لەجێگای من بی؟ (داموكڵێس) لەبیستنی ئه‌و پێشنیارە، كەوتە گومان و دڵە ڕاوکێ. زۆر ترسا لەوەی كە (پادشا)ی بێبەزەیی و خوێن ڕێژ، بۆ پێش‌گرتن لەوەی كە نەبادا ڕۆژێك بییه‌وێت یان لانی كەم هەر بەخەیاڵیدابێت، هەوڵی ئه‌وە بدات لەسەر دەسەڵات لای به‌رێت، بیکووژێت. هه‌ر بۆیه زۆر بەپەلە وتی: نەخێر، هەروەها وتی: ئه‌ی خاوەن شكۆ، من نامەوێ لەجێگای تۆ بم تەنیا ئارەزووم ئه‌وەیە هەر بۆیەك ڕۆژ لەگەورەیی‌و جێگا‌و سەروەت‌و خۆشی و لەزەتەكانی تۆ بەهرە وەربگرم.
(پادشا) وتی: زۆر باشە، هەر ئه‌مڕۆ من ده‌رفه‌تت پێدەدەم كە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لەجێگای من بی‌و لەخۆشیەكانی ڕۆژگار، كەمن چێژیان لێوەردەگرم كەڵكیان لێوەربگری.
بەیانیەكەی، هەر هەمان ڕۆژ (داموكڵێس) هات بۆ كۆشكی پادشا، (پادشایش) بەسه‌رجه‌م كاربەدەستانی ده‌رباری ڕاگەیاند كە (داموكڵێس) ببەن بۆ سەر كورسی دەسەڵات‌و هەر لەئێستاشەوە بە(پادشا)ی خۆتانی بزانن‌و گوێ ڕایەڵی هەموو بڕیاره‌کانی بن.
(داموكڵێس) لەكۆشكی پادشایی‌دا لەسەر كورسی دەسەڵات دانیشت، كە مێزێك لە پێشی بو و ڕازا بۆوە بەهەموو جۆرە خواردن‌و خواردنەوەیەك. وێڕای چەندین گوڵی جوان و عەتری جۆراو جۆر‌و بۆنخۆش كە لەسەر مێزەكە دانرابوو ڕازێنرابۆوە بەزۆر شتی بەنرخ كە بۆمن ته‌نیا هه‌ر خەون و خەیاڵبوو هیچی تر.
(داموكڵێس) ده‌ڵێ: هەستم دەكرد كە له‌هیچ شتێكم كەم نییەو ئێستا بەختەوەر ترین كەسی سه‌ر ڕووی زه‌وی منم. بەڵام كاتێك چووم بۆ سەر تەختی پادشایی و پاش ماوه‌یه‌ک ڕاكشام لەسەر پشت، بۆ ئه‌وەی كەمێك پشوو بده‌م، كە چاوم كردنەوە، دیتم شمشێرێكی زۆر گەورەو ترسناك لەسەرووی سەرمه‌وە هەڵواسرابوو بەداوێكی زۆر باریك. ڕێك لەبه‌رامبه‌ر سینگم كەهەموو کاتێک چاوەڕوانی كەوتنە خواره‌وه‌و پـسانی ئه‌و داوە باریكەم دەكرد، که شمشێره‌که بکه‌وێته خواره‌وه‌و ناو دڵم لەتبكات. بەردەوام لەژێر هەڕەشەی ئه‌و شمشێرەدا دەلەرزیم‌و پێكەنین و خۆشی لەسەر لێوانم وشك ببۆوەو ڕەنگ لەسەر دەم‌و چاوم نەمابوو. هه‌ر بۆیه ئارەزووی هیچ خواردن و خواردنەوەیەكیشم نەدەكردو نەمدویست تەنانەت گوێم لەهیچ ئاهەنگێكیش بێت. تەنیا ئارە زوو یەك كەهەمبوو، ئه‌وەبوو كە هەرچی زووترە لەو كۆشكە ترساكە ڕابكه‌م‌و بگەڕێمەوە بۆ ناو ماڵه ساکارو ئارامه‌که‌ی خۆم.
لەهەمان كاتیش‌دا كە ڕەنگم لێبڕابو و دەلەرزیم‌و بیرم لەوەدەكردەوە كەچۆن ڕێگایەك بدۆزمەوە بۆ دەرچوون لەو شوێنە پڕ مەترسیە، (پادشا) ده‌رگای کرده‌وه‌و هات بۆناو كۆشك‌و پرسی: دۆستی من! بۆ وا ڕه‌نگت گۆڕاوه‌و دەلەرزی؟ چی بووە كەئاوا شێواوی؟ (داموكڵێس) بەپەنجەی دەستی ڕاست ئاماژەی بۆسەرەوەی خۆی كرد. دواتر که‌مێك سەری بەرزكردەوەو بە گۆشەی چاو كەمێك سەیری كرد‌و وتی: ئه‌م شمشێرە دەببینی؟ خەوو خۆراكی لێم بڕیوە! (پادشا) وتی: بەڵێ زۆر باش دەیبینم، مەگەر تۆ نەتزانیوە كە شمشێرێكی ئاوا هەمیشە لەسەر سەری من‌و سه‌رجه‌م دەسەڵاتدارانی دنیا هەڵواسراوەو بەردەوام هەڕەشە دەكات؟ مه‌به‌ست له‌و شمشێره، ڕق و قین و تووڕه‌یی خه‌ڵکه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات. باش بزانه که من لەهەر چركەیەكدا ده‌ترسێم یەكێك پەلامارم بدات‌و بمكووژێت. من زۆر باش دەزانم هەموو ئه‌و كەسانەی كە بەهۆی زوڵم و زۆرداری‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی من خۆشەویست و ئازیزانیان لەدەستداوە، هەمیشە لەبیری تۆڵە سه‌ندنه‌وه دان‌و هەرگیز لە بیریان ناچێتەوە.
(داموكڵێس) بە(پادشا)ی وت: ئه‌وەندە بەسە بۆمن. ئه‌و كەسە، كەسە، حەڕفێكی بەسە. تكایە ڕێگام پێبدە بڕۆم، من ئێستا دەزانم كەچەندە هەڵەبووم! خاوەنی پارەو دەسەڵات بەو شێوەیە كەمن بیرم لێده‌كرده‌وه، بەختەوەرنین. مۆڵه‌تم پێبدە بگەڕێمەوە بۆ که‌لاوه بچووكه‌كەی خۆم، که هه‌رگیز به‌کۆشک و ده‌سه‌ڵات‌و سه‌روه‌ت‌و سامانی تۆ نایگۆڕمه‌وه كە لەفڵان گوندەیەو لەوێ دەست بكەمەوە بە ژیانە سادەو ساکارو بێمەترسیەكەی خۆم.
(پادشا) داواكەی لێپه‌سندكردو (داموكڵێس) بۆ ماڵه‌که‌ی خۆی گەڕایەوە. تاكو مردیش لەو گوندەو لەو ماڵه ئارام و بێده‌نگه‌دا كەهەیبوو، دەرنەچوو. زۆریش ڕازیبوو لەو ژیانە كەسروشت پێی به‌خشیبوو.
سێ یه‌مین ساویلکه
جارێك دوو كەس، بە ڕێكەوت، دەبن بەهاوڕێ و هاو سەفەر، ڕێگاشیـان دوور‌و درێـژ دەبـێـت و دەبوایە، بەدرێـژایی ئه‌و ڕێگایەش هەر بەپێ بڕۆن، یەكێكیان ده‌ڵێ: بۆ ئه‌وەی زۆر هەست بەماندوویی نه‌که‌ین و ڕێگای درێژ كورت بكەینەوە، باشوایە بەیەكەوە (وتووێژ) بكەین و هـەر یـەكـە باس لە ئارە زوو یەكمان بكەین، بۆ ئه‌وه‌ی سەرمان گەرم بێت و بیر لە دوور‌و درێژی ڕێگا نەكەینەوەو ماندووییمان لەبیر بچێتەوە.
ئه‌وەی دیکه‌یان وتی: منیش پێم باشەو فەرموو تۆ یەكەم جار ئارەزووی خۆت بڵێ:
یەكەم وتی: من ئارەزووم ئه‌وەیە، که ڕانه مەڕێكی زۆرم هەبوایەو لە شیر‌و ماست‌و ڕۆن و خوورییەكەی سوودو قازانجێکی زۆرم دەست كەوتبایەو به‌هۆی به‌رهه‌می زۆری داهاته‌که‌م، بوبام بەیەكەمین بازرگان‌و دەوڵەمەندی سەرزەوی. ڕووی كردە هاوڕێیەكەی تری‌و وتی: ئه‌ی تۆ ئارەزووت چییە؟
دووه‌م هه‌روه‌ک له‌شێوه‌ی ده‌رده‌که‌وت ئێره‌یی به‌هاوڕێکه‌ی ده‌برد! بۆیه وتی: منیش ئارەزووم ئه‌وەیە، یەك ڕەوە گورگی زۆرم هەبوایە، بۆئه‌وەی هه‌موو مەڕەكانی تۆیان بخواردایە. هاوڕێیەكەی تر، که‌به هۆی ئه‌و هه‌موو زیانه گه‌وره‌یه که‌لێی که‌وتووه، تاساو وتی: بەڕاستی وا دەڵێی یان گاڵتە دەكەی؟
ئه‌ویش وڵامی دایەوەو وتی: نە خێر، گاڵتە ناكەم‌و بەڕاستی ئه‌وە ئارەزووی مـنە!
ئه‌ویش سه‌ری باداو وتی: لەو شانسه‌ی من! كێ بووە بە هاوڕێ و هاو سەفەرم؟! لەسەر هیچ‌و خۆڕایی دژایەتیم دەكات‌و سەروەت و سامانم لەناو دەبات.
لەم قسه‌یەك و لەو قسه‌یەك، پەلاماری یەكتریانداو كەوتنە گیانی یەكترو زۆر لەسەرو گوێلاكی یەكتریان ڕاكـێـشـا بەمەبەستی كوشتن! تا هەردووكیان بێ هێز بوون! دوای شەڕو لێكدانێكی یەكجار زۆر یەكێكیان وتی: با كۆتایی بەو شەڕە ماڵوێرانكەرە بێنین و ڕێگای خۆما بگرینەبەر، هه‌ر وه‌ها بڕیار بدەین لەڕێگادا یەكەم جار تووشی هەركەسێك هاتین بیكەین بەدادوەری خۆمان‌و هەر بڕیارێك که‌ئه‌و دەریكرد، ئێمەیش پێی قایل بین.
هەرچۆنێكبوو لەسەر ئه‌وە پێكهاتن و وردە وردە دەستیا نكرد بە ڕۆیشتن، بەڵام حەزیان لەچارەی یەكتری نەدەكردو بەیەكەوە قسه‌یان نەدەكرد.
لەهێكڕا تووشی كابرایەكی پیرو بەتەمەن هاتن كە گوێدرێژێكی پێبو و دوو مەشكە دۆشاویـشـی لێ باركردبوون بەمەبەستی چوون بۆ ناو شار‌و فرۆشتنی دۆشاوه‌که بۆ به‌ڕێوه بردنی ژیانی ماڵومنداڵی. ئه‌وانیش، ڕویانكردە پیاوی پیرو وتیان: مامەگیان ئێمە زۆر باش دەزانین که تۆ لەبەرئه‌وەی تەمەنت زۆرە، دڵنیاین ئه‌زموون و تا قیكردنەوەی ژیانیشت هەر زۆرە، بۆیە داوات لێدەكەین كە دادوەرمان بی‌و گوێ ڕابگری بۆ هەریەكێك لە ئێمە تاقسه‌ی خۆمان بكەین. بزانە كام یەكێك لەئێمە تاوانبارە.
مامەی پیرو ژیر‌و خاوەن بیریش، زۆر بە ئارامی گوێـی ڕاگـرت تا هەردوكـیـان بەتەواوی ڕوداوەکه‌ی خۆ‌یان گێڕایەوە.
دوای تەواو بوونی قسه‌كانیان، مامەی پیرو به‌ئه‌زموون بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بسه‌لمێنێت که ئه‌وانه چه‌نده ساویلکه‌و نه‌زانن، هه‌روه‌ها نیشاندانی بیر‌و هزری تیژی خۆی بەمەبەستی دادوەریكردن، ڕۆیشت بۆلای گوێدرێژەكەو هەردووك مەشكە دۆشاوەكەی هێنانه خوارێ‌و زۆر به سپایی زاری كردنەوەو هەموو دۆشاوەكەی بەگۆڕێ وەركرد! ئه‌مجار ڕووی تێكردن‌و وتی: خوێنی من وەك ئه‌و دۆشاوە بڕژێتە سەر ئه‌م زەویە، كە ئێوە هەردووكتان نەفام‌و نەزان‌و سادەو ساویلكە نەبن!!!!!
هه‌ر بۆیه گوتراوه:
( گه‌وره‌یی به ئه‌قڵه نه‌ک به‌ساڵ، ده‌وڵه‌مه‌ندیش به‌هونه‌ره نه‌ک به‌ماڵ.) (سعدی)
رۆژێک به‌کارت دێ
ڕۆژێك پیاوێكی گوندی لەگەڵ (کوڕه‌که)ی لەگوندەكەی خۆیانەوە بەرەو گوندێكی دیكە دەڕۆیشتن، (باوک) ئه‌وەندەی كەپێویست بوو خواردنی ئامادە كرد‌و پێچایەوەو بە(کوڕه‌که)ی وت: ئاویش لەسەر ڕێگامان دەست دەكەوێت.
كاتێك كەوتنەڕێ، هەنگاو هەنگاو ڕێگایان دەپێوا، دیتیان ناڵێكی ئاسن لەلێواری ڕێگا كەوتووە، (باوک) بە(کوڕه‌که)ی وت: كوڕم ئه‌م ناڵە هەڵبگرەوە لەوانەیە ڕۆژێـك بەكارمان بێت.
(کوڕه‌که) وتی: ئه‌ی بابـە! ناڵێكی ئاسنی شكاو چ نرخێكی هـەیەو بەكاری چی دێـت؟ بەڕای من نرخی ئه‌وەی نییه كەهەڵی بگرینه‌وه‌و لەخۆمانی بكەینە بار.
(باوک) زانی كە(کوڕه‌که)ی تاكو ئێستا لەژیانیدا ناخۆشی نەدیتوەو تووشی تەنگانەو لێقەومان نەهاتووە. بۆیه نرخی ژیان بەو شێوەیەی كەپێویـستە، نازانێ. لەبەر ئه‌وە ماوەیەك بێدەنگ بوو هیچی پێ نەوت‌و خۆی خوار كردەوە ناڵەشكاوەكەی هەڵگرتەوەو خستیە ناو توربێنە كەیەوەو ڕۆیشتن.
لەناو ئاوایی گەیـشتـنە دوكانێكی ناڵبەندی‌و (باوک) ناڵەكەی فرۆشت بە دوو شایی، (پارەی ئه‌وكاتەی ئێرانی) دواتر چاویان كەوت بەكابرایەكی گێلاس فرۆش، بەرەو گوند دەڕۆیشت كە بیانفرۆشێت، (باوک) بەو دوو شاییە هه‌ندێك گێلاسی لێ كڕین‌و خستنیە ناو توربێنەكەی. كەگەیشـتنە بیابان، هەوا وردە وردە گەرم دەبوو ئـاو-یش لەو نزیكانە نەبوو.
(کوڕه‌که) لەلایەك زۆر ماندوو، لەلایەكی دیکه‌شه‌وه گەرماو تینوویەتی زۆر هێرشی بۆ هێنابوو، بۆیه وتی: بابە! لـەم نـزیكانە ئاو هه‌یه؟ ده‌مم وشك بووەو زۆر تینوومە. (باوک) كە لـەپێـشەوە دەڕۆیـشت، وتی: ئه‌ی چۆن كوڕم، دوای نیو كاتژمێری دیکه دەگەینە ئاو.
(باوک) كـەزانی (کوڕه‌که)ی زۆر تـینووەو خەریكە لەڕۆیشتن دەكەوێت، وه‌ک هەمـوو (باوک)ێك ئاسا دڵی پڕلەسۆزو خۆشەویستی كەوتە جۆش‌و یەك دنكە گێلاسی فڕێدایە سەر ڕێگا. (کوڕه‌که) كەگێلاسەكەی دیت لەسەر زەوی كەوتبوو زۆر بەپەله هەڵی گرتەوەو خواردی، ده‌می كەلەتینوان وشك ببوو، كەمێك بەخواردنی گێلاسەكە تەڕو فـێنك بۆوە. سەد هەنگاوێكی دیکه ڕۆیـشتن، دیسان (باوک) دنکه گێلاسێكی دیکه‌ی فڕێدایە سەرزەوی و (کوڕه‌که)ش بۆیچوو هەڵیگرتەوەو خواردی.
لەئه‌نجامدا هەر پەنجا، یان شەست هەنگاوێك دەڕۆیشتن و (باوک) یەك دانە گێلاسی فڕێدەدایە سەر زەوی‌و (کوڕه‌که)ش هەڵیدەگرتەوەو دەیخوارد، تاگێلاسەكان تەواو بوون.
زۆریش پێنەچوو گەیشتنە ئاوێكی سارد‌و سازگار، ئه‌مجار (باوک) وتی: كوڕم! لەبیرتە كە ووتم: ئه‌و ناڵە هەڵبگرەوەو تۆش وتـت: نرخی ئه‌وەی نییەو بـۆ ئه‌وە ناشێ كەلەخۆمانی باربكەین؟ هه‌روه‌ک بینیت، من خۆم هەڵم گرتەوەو فرۆشتم بەناڵبەند بەدوو شایی، به‌دوو شاییەكەش ئه‌و گێلاسانەم كڕین بۆتۆ. بەڵام هەموویانم لەسەر یەك نەدا پـێـت، بۆئه‌وەی ئه‌وە بزانی تـۆ یـەكجار نەتتوانی خۆت خوار بكەیەوە تـا نـاڵە ئاسنەكە هەڵبگریەوە! بەڵام سی و حەوت جار خۆت خوار كردەوەو دانە دانە گێلاسەكانت لەسەر زەوی هەڵگرتنەوە.
ده‌رئه‌نجام دیـتت هەمان ناڵە شكاوه‌كە که‌بەلای تۆوە زۆر بێ نرخ بوو، چۆن فریای تۆ كەوت لەكاتی تینوویەتی، لە بیابانێكی گەرم‌و وشك و بێ ئاودا؟ كەوابوو هەمیشە لەبیرت بێت، هەرشـتـێـك، كەبەلاتەوە بێ نرخ بێ، ڕۆژێـك بەكارت دێ.
مشکی بێچاره
ڕۆژێک (مشک)ێک بەپەلە، لەكونەكەی دێتە دەرەوە بۆ ئه‌وەی هه‌ندێك خواردن بۆ بێچوەكانی په‌یدا بکات، لەهێكڕا چاوی كەوت بە(پشیله)یەك كە لەبه‌رامبه‌ر كونەكەیدا كەمینی دانابوو چاوەڕێی نێچیرێكی دەكرد كەدەستی كەوێت و بیخوات بۆ ئه‌وەی كەمـێك برسیەتی لابچێت. (مشک) لەبەرئه‌وەی هیچ ڕێگایەكی نەبوو بۆ ڕاكردن‌و خۆ ڕزگاركردن، هه‌روه‌ها نەشیدەتوانی بگەڕێتەوە بۆ ناو كونەكەی، تێگە یشت كەگیانی كەو تووەتە مەترسیه‌وه‌و (پشیله)یش برسییە، بۆیە هاتووە بۆ بەر دەرگای ماڵی ئه‌و.
(مشک) كەوتە بیركردنەوە بۆ دۆزینەوەی پیلانێك بۆ خۆڕزگاركردن، که بەهەرشێوەیەكبێ بگەڕێتەوە بۆلای بێچوه‌کانی. ده‌رئه‌نجام بەناچاری دەستیكرد بەزمانلووسی و ماستاو كردن‌و وتی: ئه‌ی هاو وڵاتی بەڕێز، زۆر باشبوو كەلێرە توانیم زیارەتت بكەم، ڕۆژی ڕابردوو ڕانی چوێلەكەیەکم دەستكەوت لەگەڵ چەند دانە كولیچەی شیرین و زۆر بەتام، بۆ كاتی پێویست زەخیرەم كردوون، وا لەناو ئه‌نباری خواردەمەنی دامناون لە ژوورەوەی ماڵەكەم، ئه‌گەر مۆڵەتم پێ بدەی دەچم دەیان هێنم بۆ خزمە تت.
(پشیله)ی برسی بەبیستنی ئه‌و قـسانە بیر‌و هۆشی لەدەستداو بە (مشک)ی وت: بڕۆ بزانم چ دەكەی و چۆن لەگەورەی خۆت پێشوازی دەكەی! (مشک)، كەلەدەست (پشیله) ڕزگاری بوو، بەسپایی و بەهێمنی خۆی گەیاندەوە ناو كـونەكەی و لەكـاتێكدا که‌لەترسی (پشیله) هەموو گیانی دەلەرزی، دوای ماوەیەك كەكەمێك هاتەوە سەرخۆ وتی: تازە بەهیچ شێوەیەك لەماڵەكەم ناچمە دەرەوەو بەوەی كەتاكو ئێستا كۆم كردۆتەوە ڕادەبوێرم.
هه‌ندێك جاریش دەیوت: ئه‌گەر كەمێكیش (پشیله) لەبەردەرگای ماڵەكەم ڕابگرم قەیدی نییە، ئه‌و وادەزانێت كەمن ئێستا خەریكی ڕازاندنەوەی خوان و ئامادە كردنی خواردنەكانم كە بۆی ببەم.
لەدەرەوەی ماڵی (مشک)یش، (پشیله) لەدرەنگ هاتنەوەی نیگه‌ران دیاربوو هەروەها دەیوت: لەوانەشە خواردنەكان ئامادە بكات بۆیە وا درەنگ دەگەڕێتەوە. كەوابوو نابێ بكەومە گومان‌و دڵە ڕاوكێ‌و لەدرەنگ هاتنەوەی بێ هومێد بم. هەروەها دەیوت: جگە لەچاوەڕوانی كردن هیچ چـارەیەكی دیکه‌م نییە، بزانم چـۆن دەبێ؟ (مشک) كەلەناو كونە بچووك و تاریكەكەیدا دەهات و دەچوو، (پشیله)ی دیـت، لەدوورەوەو سڵاوی لێكرد‌و (پشیله)ش وتی: علیك‌السلام ئه‌ی (مشک). بۆ وادرەنگ هاتیەوەو ئه‌وەندە منت بەچاوەڕوانی هێـشتەوە؟ (مشک) وتی: هەروەك لەپێـشدا عەرزمكردی چووم كە خواردنەكەت بۆ بێنم، بەڵام بەداخەوە منداڵەكانم وایان زانیبوو كەمن چووم بۆ میوانی و بەو زوانە ناگەڕێمەوە، ڕان و كولیچەكەیان خواردبوو. منیش ئێستا وادەگەڕێم بەڵكو شتێكی تر بدۆزمەوە كەشایەنی خواردنی بەڕێزت بێ.
(پشیله)ی برسی و بەتەماح لەدڵی خۆیدا وتی: قەیدی نییە هەرچەندە ماوەیەكیشە چاوەڕوانی دەكەم بەڵام دەزانم لەبەرئه‌وەی (مشک) زۆر ڕێزی منی لەلایە، خوانێكی ڕازاوە ڕێك ده‌خات‌و بۆم دێنیتە دەرەوە و منیش خواردنێكی باشی بۆ دەخۆم! هه‌ندێك جاریش دەیوت: نەكا (مشک)ی فێڵباز هەر بەدرۆ منی فریو دابێ و بۆ خۆڕزگار كردن لەدەست من ئه‌و تاكتیكەی بەكارهێنابێ‌و ئه‌و بەڵێنە درۆیانەی پـێمدابێت! (مشک) كەگوێی لەقسه‌كانی (پشیله)بوو، لەژوورەوەی كونەكەیدا وتی: ئه‌ی (پشیله)ی نەزان، تۆ ئه‌گەر بیروهۆشت لەسەردا هەبوایە، هەر ئه‌وكات منت لەدەست نەدەداو دەتخواردم.
نیه‌ت پاکی
(قوباد) که پادشایه‌کی ئێرانی ده‌بێت، ڕۆژێک دەچێت بۆ ڕاو، لەشوێنی ڕاوكردن دەكەوێتە دوای مامزێك و لەسەر بازەكانی دادەبڕێت. ئه‌و ڕۆژەش که زۆر گەرم دەبێت و تینوێتی هێرشی بۆدێنێ، دوای ماوه‌یه‌ک لەدوورەوە، لەچۆلهوانییهکدا ڕەشماڵێک دەبێنێ و دەچێت بەرەو لایان‌و دەڵێت: میوان ڕادەگرن؟ (پیره ژن)ێكی پیر لەڕەشماڵەكە دێتە دەرەوەو زۆر بەڕێزەوە ڕێشمه‌ی ئهسپەكەی دەگرێت تاکوو دادەبەزێت. زۆر لەگەڵی ڕووخۆش دەبێو بەجوانی بەخێری دێنێ‌و خواردن‌و خواردنەوەیش ئه‌وەی كەهەیانبوو بۆیدانا.
(قوباد) دوای ئه‌وه‌ی كە كەمێك ماندوویی لاچوو پاڵی دایەوەو بۆی خەوت، تاكوو ڕۆژ ئاوا خەبەری نەبۆوە. كاتێك هه‌ستا له‌خه‌و، دیتی شەو داهاتووە! بەناچاری هەر لەو ماڵە مایەوە. دوای ڕۆژ ئاوا بوون چەند مانگایەكیان هەبوو لەچۆلگه بەرەو ماڵ گەڕانەوە.
(پیره ژن) كچێكی دوازدە ساڵانەی هەبوو زۆر ژیر‌و تێگە یشتوو بوو، پێی وت: كچم! بچۆ كەمێك شیر بدۆشە تابیدەم بەمیوانی خۆشەویست. (کچه‌که) ڕۆیشت لەمانگایەك شیرێكی زۆری دۆشی، كاتێك (قوباد) ئاوای دیت سەری سووڕماو لەدڵی خۆیدا وتی: ئه‌وانە لەژێر سێبه‌ری ئاشتی‌و دادوه‌ری مندا لەو چۆله‌وانییه نیشتەجێنو بەو هەموو داهاتەوە ژیان دەبەنەسەرو هیچیش نادەن بەگهنجینهی (پادشا)! ئه‌گەر لەمانگێکدا تەنانەت ڕۆژێك كەمێك لەداهاتی شیرەكەیان بدەن بەگهنجینهی حکومه‌ت، هیچ لەوان كەم نابێتەوە، بەڵام سەرمایەی وڵات بەرەو زیادبوون دەچت و ئابووری گه‌شه ده‌کات.
هەر لەدڵی خۆیدا بڕیاریدا كاتێك گەڕایەوە بەرەو پایتەخت، باج بخاتە سەر خه‌ڵکه‌که‌ی.
كەشەو تێپەڕیو دنیا ڕوناک بوو، (پیره ژن) بانگی كچەکهی کرد‌و پێی وت: هەستە لەخەو، بانانی بەیانی بدەین بەمیوان. (کچه‌که) هەستا لەخەوو هه‌روه‌ک ڕۆژانی ڕابردوو چوو بۆلای مانگاكان كەبیاندۆشێت. به‌ڵام هەرچەند هەوڵیدا شیریان نەداو ناچار هاواریكردو وتی: دایکە، دایکە! هەستە ڕوو لەخوای گەورە بكەو بپاڕێوەو دووعا بكە. وادیارە پادشای وڵات نیەتی گۆڕاوەو نیازی زۆرداری هەیە بەرامبەر بەخەڵكەكەی!
(قوباد) سەری بەرز كردەوەو ڕووی لەخوا كرد‌و وتی: ئه‌ی په‌روه‌رده‌گار، ئه‌و كچە كە نازانێت من كێم چۆن زانی كەمن نیەتم گۆڕاوەو ئه‌و بیرۆكەیەم بەسەر مێشک‌دا هاتووە؟ (پیره ژن) هەستاو بەگریانەوە ڕووی لەخوا كرد‌و دەستیكرد بەپاڕانەوەو سكاڵا كردن بۆئه‌وەی بەزەیی پێیاندا بێتەوەو خێر‌و بەرەكەت بگەڕێتەوە بۆیان و هەروەها ئه‌گەر سه‌رۆکی وڵات نیەتی بەرەو خراپە گۆڕابێ، بەرەو چاکی بگەڕێتەوە.
(قوباد) بانگی پیرە ژنی كرد‌و وتی: پێم بڵێ: چۆنتان زانی كە(پادشا)ی ئێوە بیری زۆرداری بەدڵدا هاتووە؟
(پیرە ژن) وتی: هەموو بەیانیان مانگاكانی ئێمە شیری زۆریان دەداو ئه‌مڕۆش كەنەیانداو هیچ نەخۆشیش نین، زانیمان كە هۆیەكەی گۆڕانی دڵی سه‌رۆکی وڵاتە بەرەو خراپی بەرامبەر به خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی! چونكە بیستوومانە هەركاتێك سه‌رۆکی وڵات نیه‌تی باش بێت، خوای گەورە خێر‌و بەرەكەتی زۆر دەبارێنێ بۆ وڵاتەكەیو هەموو كەسێك بەتێریو شادی دەژین. وە ئه‌گەر بیریش لە چەوساندنەوەو ئازاردانی خەڵكەكەی بكاتەوە، خوای گەورە خێر‌و خۆشی‌و بەرەكەت لەو وڵاتەدا لادەباتو بەرەو وێرانی دەچێت.
(قوباد) وتی: ڕاست دەكەی، بەڵام دڵنیابە ئه‌گەر (پادشا) نیەتی خراپی هەبێت، یان بەدڵی داهاتبێ پەشیمان دەبێتەوەو هەرگیز جارێكی تر بەو شێوەیە بیرناكاتەوە.
دوای ماوه‌یه‌ک كچە بچووكەكە دیسان هەستاو ڕۆیشت بۆلای مانگاكان كە بیاندۆشێت، سەیریكرد شیرەكە هه‌روه‌ک ڕۆژانی ڕابردوو بوو.
(قوباد)یش بڕیاریدا که ئیتر جارێکی دیکه بیری ئاوای بەدڵدا نەیهتەوەو داوای لێبووردنی لەخوای گەورە كرد‌و بەرەو پایتەخت گەڕایەوە.
Older Posts
Home
Subscribe to:
Posts (Atom)
Kurdistan's Flag
Blog Archive
▼
2015
(1)
▼
July
(1)
درنده ى ساخته چى
►
2010
(19)
►
May
(19)
Ava
MP and Ava
Didar
Didar
Didar
Didar
Kurdish woman
Nerkz
Kurdistan