یەكێك لە (پادشا)یان لەگەڵ یەكێك لە وەزیره‌کانی خۆی ڕاوێژی دەكردو هه‌ڵوێستی وەردەگرت، دەیگوت: من لە نێوان كۆكردنەوەی سامان‌و مانه‌وه‌ی سوپا، سەرم سووڕ ماوەو نازانم كام یەكێك لەو دوانە هەڵبژێرم باشترە! ئه‌گەر دەست بكەم بەكۆكردنەوەی ماڵ‌و سامان، سوپا که‌م پەرت‌و بڵاو دەبێت، ئه‌گەر سوپایش بەهێز و پەروەردە بكەم، ئه‌و سامانەی كەهەمە لەدەستم دەچێت.
(وه‌زیر) وتی: باشترە هەوڵبدەی بۆ كۆكردنەوەی ماڵ‌و سامان. (پادشا) وتی: سوپام لێ‌دوور دەكەوێتەوە. (وه‌زیر) وتی: هەركاتێك كەپێويستیت به سوپا بوو، پارەی زۆر بده تا وەك پەپوولە له‌دەورت بسووڕێن.
(پادشا) وتی: بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته هیچ بەڵگەیەكت هەیە؟ (وه‌زیر) وتی: بەڵێ هەر ئێستا پێت ده‌سه‌لمێنم: هه‌ر وه‌ک ده‌بینی ئێستا لەم ژوورەدا ته‌نانه‌ت تاکه مێشێکیش نییە، دەستوور بدە باقاپێك هەنگوین بێنن. كاتێك كەهەنگوینیان هێناو دایاننا لەسەر زەوی، دوای چەند خوله‌کێک ژمارەیەكی زۆر مێش هاتنە ژوورەوەو لێی كۆبوو نەوە.
(وه‌زیر) ڕووی لە(پادشا) كرد‌و وتی: پێت چۆنبوو؟ بزانە كاتی لێقەومان و مەترسی كەدەرگای گه‌نجینه‌ت كردەوەو پارەت بڵاو كردەوە هەموو خەڵك لەدەورت كۆدەبێتەوە. ئیتر پێویست ناكا تۆ هەمیشە پارە خه‌رج بكەی و بەبێهودە بیدەی بەسوپاو ڕایانبگری بۆ ڕۆژی لێقەومان.
(پادشا) بەو وتانه‌ی (وه‌زیر) زۆر خۆشحاڵبو و سوپاسیكرد.
ڕۆژی دواتر (پادشا) هەر هەمان شت كە بۆ (وه‌زیر)ی باسكردبوو، بۆ یەكێك لە (وه‌زیر)ه‌كانی تریشی باسكرد و هەڵوێستی ئه‌ویشی وەرگرت. بەڵام (وه‌زیر)ی دووەم لەوڵامدا وتی: باشترە سوپا هەمیشە لەحاڵی فێركردن‌و په‌روه‌رده کردندا بێت، هه‌روه‌ها بەردەوام ڕابێنرێت‌و ئامادە بكرێت بۆ ڕۆژانی سەخت‌و دژوار‌و ڕوداوی لەناكاوو ڕوو بە ڕوو بوونەوە لەگەڵ دوژمنان دا.
تۆ كەئه‌مڕۆ دەتەوێ سوپا که‌ت لەكار بخەی‌و یارمەتی لێ ببڕی، دڵنیابە دڵیان بەرامبەر بەتۆ دەڕەنجێت. كاتێك كە پێویستیت پێیان هه‌بێت چدەكەی؟ (پادشا) لەوڵامدا وتی: بۆ ئه‌م وته‌یه هیچ بەڵگە یەكت هەیە؟ (وه‌زیر) وتی: بەڵێ، ئه‌مشەو پێت سابت دەكەم: كاتێك شەو داهات قاپێك هەنگوینیان هێناو زۆر چاوە ڕوانیانكرد تەنانەت تاكە مێشێكیش نەهاتە ژوورەوە بۆ لای هەنگوینەكە! (وه‌زیر) ڕووی كردە (پادشا)و وتی: دیتت كاتێك كەخه‌ڵک دڵی ڕەنجاو شكا، جارێكی تر لەكاتی پێویستدا لەدەورت كۆنابنەوەو گوێت لێناگرن. بۆیه گوتراوه:
(چراغ از به‌ر تاریكی نگهدار، چوبه گشتی طبـیـب را زخود میازار) (سه‌عدی) (پادشا) وڵامی (وه‌زیر)ی دووەمی زۆر بەدڵبوو وێڕای سوپاسكردنێکی زۆر، پاداشتێكی باشيشی پێدا.

No comments:
Post a Comment