لەشەڕی جیهانی دووەمدا، كە لەساڵی 1939- 1945ی زایینی درێژەی كێشا، دەستەیەك لەهێزەکانی سوپای ژاپۆن هاتن بۆ یەكێك لە جزیرەكانی فیلیپین کهدهکهوێته ئهقیانووسی گەورە.
لەكۆتایی تەواوبوونی شەڕدا، كاتێك كەشتی ژاپۆنیەكان هات بۆئهوەی سەربازەكانی خۆی بباتەوەو ئهو جزیرەیە جێ بـێڵێـت، هەموو سەربازەكان زۆر بەپەلە خۆیان گەیاندە ناو كەشتیەكەو ڕۆیشتن، بەڵام یەكێك لەسەربازەكان كە لەگۆشەیەكی دوور سەرگەرمی پاسەوانیەكەی بوو، لەبیركراو لەجزیرەكە بەجێما.
سەربازە ژاپۆنیەكە دوای چهند كاتژمێرێک دیتی كەس نایەت بۆلای! لەخەڵكی گوندەكەی پرسی: سەربازەكانی ئێمە بۆ دیارنینو بۆ كوێ چوون؟ ئهوانیش وتیان: ماوەیەكە هەموویان سواری كەشتی بوونو ڕۆیشتن. سەربازی هەژارو جێماو، جگە لەوەی كەخەمو پەژارە بەتەواوی دڵوو مێشكی داگرت لەلایەك، لەلایەكی دیکهشهوه، خەمی ئهوەی هەبوو كەنەبادا بەهەڵاتوو تاوانباری بكەن! لەبەر ئهوە زۆر دڵتەنگ بو و هەمیشە خەمی دەخوارد.
دوای ماوەیەك، یەكێك لەخەڵكی گوندەكە زۆر بەپەرۆشەوەبوو بۆحاڵی ئهو سەربازەو هێنایەوە بۆماڵی خۆیو زۆر ڕێزی لێگرت، دواتر لەبەر ئهوەی سەربازەكە زۆر دەست و دڵوو داوێن پاك بوو لەهەموو بارەیەكەوە باوەڕ پێكراوو دڵسۆز بوو، كچی خۆی پێداو كردی بەیەكێك لەئهندامانی ماڵەوەی خۆی.
دهرهنجام سەربازی لەبیركراو، ماوەی پێنج ساڵی تەواو لەو شوێنە سەرگەرمی ژیان بوو. دوای ماوهیهک ژاپۆنیەكان كەلەو جۆرە ڕوداوانهیان زۆر بوو له زۆر شوێنی دیکهش سەربازی بزركراویان ههبو و نهیاندهزانی، کهوتنه گهڕانو هەوڵدان بۆ دۆزینەوەیان، دوای ماوهیهکی زۆر درێژ خایهن، كۆنسۆڵی ژاپۆن ئاگاداركرا كەسەربازێكی ژاپۆنی لەفڵان جزیرەیە. سەربازی لەبیركراوو بەجێماو، كەبیستی وا کاربهدهستانی ژاپۆنی خـەریكن دێـنو دەیبەنەوە بۆ ژاپۆن، زۆر بەپەلە جلە سەربازیەكەی خۆی پۆشیەوەو چوو بۆ هەمان جێگا كەپاسەوانی لێدەكردو لەبیركرا. زۆر چالاكانە وەستاو تفەنگەكەی لەناو دەست گرت، كاتێك لێپرسراوانی ژاپۆنی هاتن بۆ ئهو شوێنەو دەگەڕان لەسەربازەكــە، دیتیان واتفەنگ بەدەستەوە لەهـەمان جێگا، كـە بــۆیدیاریكرا بـوو، ســەرگـەرمی پـاسـەوانی و ئهنجامدانی ئهرکهکهی خۆیەتی!
وتیان: چەند ساڵە تۆ چیت كردووە؟ ئهویش وتی: واپێنج ساڵی تەواوە من هەر پاسەوانی لەو شوێنەدەكەم كە بۆم دیاریكراوەو پێم سپێردراوە! لێپرسراوو كاربەدەستانی ژاپۆنیش كەئهوەیان دیت و گوێیان لەقسهكانی سەربازەكەبوو سەرەڕای ئهوە كەزۆر خەمیان لێدەخوارد، زۆریش پێكەنین و دواتر لەهەموو شتێك تێگەیشتنو زۆریش یارمەتیانداو ئهوەی كەپێو-یستیش بوو بۆیانكرد.

No comments:
Post a Comment