ههواڵ درا بەیەكێك لە(پادشا)یانی ئێرانی كە لەفڵانە ڕێگا، دە كەس دەستیانكردووە بەدزیو ڕێگرتنو ئازاردانی خەڵك كەبەو ڕێگایەدا تێپەڕدەبن.
(پادشا)، دەستووریدا كەبە زوترین كات بەهەر شێوەیەك بێ، دەبێ ئهوانە بگیرێنو بیان هێنن بۆلای من. ئاسایش دوای هەوڵدانێكی زۆر هەر دەكەسیان گرتن و كەوتنەڕێ بەرەو پایتەختو هەواڵی دەستگیر كردنی هەر دەكەسیشیان نارد بۆ پایتهخت بۆ ئهوەی زوو ئهو هەواڵە بگەیەنن بە(پادشا).
شەوی دووەم یەكێك لە دزەكان ڕایكردو هەرچەند هەوڵیاندا بۆ یان نەگیرایەوە. لەبەرئهوە هەواڵی گیرانی دە كـەسیشیان ڕاگـەیاندبوو، نەدەكرا ژمارەیـان لـەوە كەمتربێ. بۆیە بەناچاری كابرایەكی بێتاوانیان گرت كە تازە لەسەفەری حەج دەگەڕایەوە لەجیاتی دزەی ڕاكردوو، دەستو پێیان بەستنو وێڕای دزەكانی تر بردیان بۆ بەندیخانە! دوای دووسێ حەفتە، هەریەكێك لەدزەكان بەنامە دۆست و خزمەكانیان ئاگادار كردەوە كەخاوەن دەسـەڵات بوونو پلـەو پایەیەیان هەبوو، لەكاروباری حكوو مەتداو ئازاد کران. جگە لەو پـیاوە بێ تاوانە كەهیچ كەسی نەبو و هیچ كەسیشی نەدەناسی تاپەیوەندی پێوە بكاتو داوای لێ بكات كەهەوڵی ڕزگاركردنی بۆبدات.
یەكێك لەپاسەوانەكانی بەندیخانە، زۆر دڵی بۆ ئهو گیراوە بێتاوانە سووتاو وتی: تۆش واباشە نامەیەك بۆ دۆستەكانت بنێری بەڵكوو ڕزگارت بكەن.
كابرای بێتاوان وتی: تۆ ڕاست دەكەی. دەستیكرد بەنامە نووسینو تەواوی بەسەرهاتەكەی خـۆی لەنامەكەدا باسكردو جوان پێچایەوەو خستیە ناو پاكەت نامەیەكو لەسەری نووسی (از بنددهای فقیر، بە خدای جلیل) ههروهها داوای لەپاسەوانەكە كردو وتی: تكایە ئهو نامەیە ببە بۆ سەربانی بەندیخانەو جێی بێڵە.
بەئهمری خوای گەورە بەهۆی هاتنی ڕهشه (با)، نامەكە وردە وردە ڕۆیشت تاگەیشتە ناو باخی كۆشكی (پادشا). (پادشا) كە لەبەرەبەیاندا لەناو باخدا پـیاسـەی دەكرد، چاوی بەنامەكە كەوتو بەسەرهاتی كابرای بێتاوانی خوێندەوەو دەستووریدا كەبیهێنن بۆلای، تا لەزمانی خۆیەوە هەموو شتێکی گوێ لێبێت، كاتێك كەهێنایانو لێی پرسی: تـاكـوو ئـێـستا ئهو بەسەرهاتەت لەلای هیچ كەسێكی دیکه باسكردووە؟
كابرای بێتاوان وتی: نەخێر، دیتم هەریەكێك لەبەندیەكان نامەی نووسی بۆ دۆستەكانی خۆیو ئازاد کران، منیش هیچ كەسێكم نەبوو جگە لەخوای گەورە كەپـەنای بۆ ببەمو نامەشم هەر بۆ ئهو نـووسی چونكە هەر ئهوە كەسی هەموو بێكەسانو دەلیلیشە بۆ هەموو داماوو بێپەنایان.
(پادشا) وتی: نامەی تۆ، خوای گەورە گەیاندی بەدەستی منو كارێكی زۆر باشت كرد كەنامەت بۆ ئهو نووسی.
دەستووریدا، بردیان بۆ حەمامو دواتر ئهسپێكو خەڵاتێكی زۆر لەگەڵ هەزار دیناری پێداو ناردیەوە بۆ وڵاتی خۆی. (فەرموودەی خوایە كەدەڵێ: هەركەسێك، پشت بەخوا ببهستێ، خوا بهسه بۆ ئهو.)
No comments:
Post a Comment