My photos

Monday, May 31, 2010

دکتۆرو نه‌خۆش


پیاوێك دەچێت بۆلای دكتۆرو دەڵێ: ئه‌مڕۆ سێ ڕۆژە نەخۆشم‌و زۆریش بێهێزم. دكتۆر پێی دەڵێ: ئه‌مڕۆ چیت خواردووە؟ كابرای نەخۆش دەڵێ: لەبەر ئه‌وە گه‌ده‌م زۆر باش كارناكات‌و هەست بەئازار دەكەم، شتێكی ئاوام نـەخـواردووە كەشایانی باسكردن بێت.
دكتۆریش دەڵێ: هەرچی خواردووتە پێم بڵێ. نەخـۆش دڵێ: بەیانی پـێش ئه‌وەی كە بێم بۆلای تۆ ڕێگام كەوتە دوكانێكی سەرووپێ فرۆشی شەش دانـە سەرم كڕین‌و خواردم! ئێستا تۆ هەر سێ دانە حیسابكە.
چل دانە پێشم خوارد، تۆ هەر بـیـست دانە حیسابكە. دەنانـیشم لەگەڵ خوارد، تۆ هەر پـێـنج نان حیسابكە.
كاتێك لەدوكانی سەروپێ فرۆشی تـێپـەڕ بووم كەمێك ئارەزووی خواردنی شیرینیم كرد، دەكیلۆ حەلوای تێكەڵ لەگەڵ بادامم كڕی‌و خواردم. تۆ هەر پێنج كیلۆی حیسابكە.
دواتر گەیشتمە دوكانێكی میوە فرۆشی‌و چاوم كەوت بەترێ، كەلەبەر جوانی بریقەی دەداو زۆر سەرنجی ڕاكـێشام‌و وتـم: لەوانەیە بۆ كردنەوەی ئـارەزووی خـواردن باش بێت، هه‌ر بۆیه‌ هەشــت كـیلۆشم لەو كڕی‌و خـواردم. تۆ هەر چـوار كیلۆ حـیسابكە.
لەكۆتایـیدا دە دانه‌ كالەكیشم كڕی‌و ئه‌وانیشم خوارد، تۆ دەتوانی هەرپـێـنجی حیسابكەی.
دوكتۆر وتی: ئیتر بەسـسە! ئه‌مجار تۆ گوێ له‌من بگرە تاپـێـت بـڵـێم: دوای شەش ساڵی دیکه‌ تۆ لەو سگ پەرسـتیە سەرت سووڕ دەمـێنـێ، تۆ هه‌ر سێ ساڵ حیسابكە. چوار ساڵ دواتر ده‌ته‌قی و، تۆهەر دوو ساڵ حیسابكە، هەر دووك چاوت كوێر دەبن، تۆ هەر چاوێك حیسابكە. هەر دووك لاقت شەل دەبن‌و ناتوانی بڕۆی‌و لەجێگای خۆت بجۆڵێی، تۆ هەر لاقێك حیسابكە. دوای ئه‌و هـەموو بەڵایانەی كەبەسەرت دێن، دەمری‌و كاتێك دەتخەنە نـاو گـۆڕ، سەد عاڕەبانـەت گـڵ لەسـەر ڕۆدەكەن، تۆ هەر پەنجا حیسابكە.

No comments:

Post a Comment