ئێوارەیەكی درەنگ، كۆمەڵێك دز لەجێگایەك دانـیشـتـبوون، پیاوێكی دهوڵهمهند بەكیسەیەكی پڕ لەپارەوە بەلایاندا تێپەڕ بوو. یەكێك لەدزە كان كەبەتەمەن لەهەموویان بچووكتر بوو، وتی: پێتان چۆنە كەمن لە ماوەیەكی زۆر كورتدا ئهو كیسە پارەیەی لێ بدزم! هاوڕێكانی وتیان: چۆن دەتوانی ئهو كارە بكەی؟ ئهویش وتی: ئێوە لەجێگای خۆتان دانیشنو سەیركەن.
هەر كە كابرای دهوڵهمهند تێپەڕی، دزەش دوا بەدوای ئهو هەنگاو بەهەنگاو كەوتە شوێنی. كەدهوڵهمهند دەرگای كردەوەو چوو بۆ ژوورەوە، لەبەر ئهوەی تاریك بوو، دزەش هەر بە دوای ئهودا چوو بۆ ژوورەوەو لەگۆشەیەكدا خۆی شاردەوە. دهوڵهمهند كیسەپارەكەی هەر لەپێشەوە لەسەر پاردەیەك دانا، که واپێدەچوو زۆریش تەنگاوبێ، بۆیه بەپەلە خۆی گەیاندە سەر ئاوو داوای لەخزمە تكارەكەی كرد وتی: مەسینەم بۆ پڕكە لەئاوو بۆم بێنە، تا خزمەتكارەكە مهسینهی ئامادەكرد، دزەش پارەكەی ڕفاندو بۆی دەرچو و گەڕایەوە بۆلای دزەكانی تر.
كاتێك بەسەر هاتەكەی بۆ یانگێڕایەوە، ئهوانیش وتیان: تۆ بێویژدانیت كردووە بەرامبەر بەخزمەتكارەكە چونكە کابرای دهوڵهمهند، ئهو تاوانبار دەكات بەدزینی پارەكەو ئازاری دەدات.
دزەش وتی: خەمتان نەبێت هەر ئێستا دەچم خزمەتكارەكەش ڕزگار دەكەم. یەكسەر گەڕایەوە بۆلای ماڵی دهوڵهمهندو لەبەردەرگای ئهوان وەستاو گوێی لێبوو خزمەتكاری بێچاره هاوار دەكات و سوێندی جۆراو جۆر دەخواتو دەڵێ: من ئهو پارەیەم نەدیوەو بەخوا من پاكم. ئهویش باوەڕی پێناكاتو زیاتر دەیخاتە ژێر فیشارو هەڕەشەی لێدەكات.
دزەی گەنجو وریاش لهو کاته ناسکهدا لەدەرگای دا. هەر كەدەرگا كرایەوە، كیسە پارەكەی لەسەر دەست بوو وتی: قوربان من شاگردی دراوسێی دوكانی تۆم، ئهڕبابەكەم سڵاوی هەبوو بۆتانو وتی: لەبەر ئهوەی زۆر بەپەلە بووه بۆ ماڵ، كاتی داخستنی دوكان ئهو كیسە پارەی لەبیر چووەو وا بههۆی منهوه ڕەوانەی كردۆتەوە بۆتان. دهوڵهمهند زۆر خۆشحاڵبو و سوپاسیكردو هاتە پێشەوە كەپارەكە وەربگرێت، دزەی زۆر زانيش وتی: بەڕێز! ناكرێ، من بەبێ ڕەسید ئهو پارەیەت بدەمەوە بچۆ كاغەزو پێنووس بێنەو بنووسە كەمن ئهو پارەیەم لە فڵانكەس وەرگرتۆتەوە بۆ ئهوەی ئهڕبابهکهم دڵنیابێت.
تا دهوڵهمهند بەپەلە چوو قەڵەم و كاغەز بێنێ، دزەش بۆی دەرچو و گەڕایەوە بۆ لای هاوڕێكانیو بەسەر هاتەكەی بەدوورو درێژی بۆ گێڕانەوە، كەچۆن خزمهتکارهکهی ڕزگار كردووەو چ پیلانێکی بەكار هێناوەو پارەكەشی هەر هێنا!
هاوڕێكانی لەبەر زیرەكیو وریایی ئهو، وتیان: ئهگەرچی تۆ بەتەمەن زۆر منداڵتری لەئێمە، بەڵام بە بیرو هۆش لەهەموومان گەورە تریو شایەنی ئهوەی كە لەمڕۆ بەدواوە سەركردەی ئێمە بیو هەمووشتێك بەپرسو ڕای تۆ بكرێت.
No comments:
Post a Comment