گرنگترین شت بۆ هه‌ر که‌سێک له‌ژیاندا، دانه‌بڕانه له کۆمه‌ڵگا. به تایبه‌ت ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که تیایدا گه‌وره بووه‌و په‌روه‌رده‌کراوه. هۆی دانهبڕانیش، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی بهردهوامو خزمه‌تکردن به‌بێ جیاوازی‌و له‌به‌رچاونه‌گرتنی هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تایبه‌تی.
دانه‌بڕان لهکۆمهڵگاو په‌یوه‌ندیکردن به‌هه‌موو تاکه‌کان، کارێکی ئاسان نییه، چونکه ناکرێ به ته‌له‌فۆن، به فاکس، به ئیمهیڵو نامه ههستو سۆز‌و ئه‌و ئه‌رکه‌ی که پێویسته ئه‌نجام بدرێ، بگه‌یه‌نرێت به هه‌موان. به‌ڵام هه‌رکه‌سێک به‌پێی توانای خۆی ده‌توانێ ئه‌و په‌یوه‌ندیه روحییه ڕێکبخاتو دانه‌بڕیت له‌کۆمه‌ڵگاکه‌ی.
هه‌ر له‌جوتیارو وهرزێرهوه تا ده‌گاته به‌رزترین پله‌ی لێپرسراویه‌تی به هه‌موو چین و توێژه‌کانیه‌وه، ئه‌گه‌ر گشت لایه‌ک به‌ئه‌رکه پیرۆزه‌کانیانه‌وه هه‌ستن، به‌بێ گومان کۆمه‌ڵگا ده‌بێته کۆمه‌ڵگایه‌کی نموونه‌و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌قینه له‌نێوان هه‌مواندا دروست ده‌بێ.
لێره‌دا من ده‌مه‌وێ (دیاری مێروله، قاچه کلۆیه) بکه‌م به نموونه بۆ ئه‌و ئاره‌زوویه‌ی که لهناخمدایهو ده‌مه‌وێ له‌ڕێگای ئامادهکردنو وه‌رگێڕانی ئه‌م نامێلکهیهوه له‌گه‌ڵ که‌مێک ده‌ستکاریکردن له هێندێک شوێندا بۆ زیاتر تێگه‌یاندنی خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست، وه‌ک دیارییه‌ک بیگه‌یه‌نم به هاوزمانانو هاو نیشتیمانیانی خۆشه‌ویستم. به‌و هیوایه له‌کاتی خوێندنهودا نه‌بێته هۆی بێزار بوون‌و سه‌ریه‌شه.
بێگومان هیچ کارێک ئه‌گه‌ر هه‌وڵی بۆنهدرێو کاتی بۆته‌رخان نه‌کرێ، ئاسان نییه، ته‌نانه‌ت خوێندنه‌وه‌ی (کتێب)یش که‌مێک له‌خۆبردوویی دهوێتو پێویسته کاتی بۆ دیاری بکرێت، هه‌روه‌ک چۆن بۆ خواردن‌و خواردنه‌وه‌و خه‌وتن، یان کارکردن بۆ بژیوو دابینکردنی ژیانی ڕۆژانه کاتیی تایبه‌تیی ته‌رخانکراوه.
به‌ڕای من "کتێب" ئاوێنه‌یه‌که زۆر جوان خۆمانی تێدا دهبینینو دڵسۆزترین هاوڕێشه که به‌بێ ده‌نگی و به‌بێ تووهبوون، هه‌موو که‌مو کوڕیه‌کانمان پێدهڵێو به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی بکه‌ین، ده‌بین به مرۆڤێکی ئاسایی‌و خاون ئه‌زموونێکی زۆر باش.
ئه‌م نامێلکه‌یه بریتی یه له چه‌ند چیرۆکێک، که‌هه‌ر یه‌که‌یان چه‌ندین وانه‌و به‌سه‌رهاتی جۆراوجۆری تێدایه. که‌پێموایه ئه‌گه‌ر به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی بیانخوێنینه‌وه، زۆر شتمان بۆ ده‌رده‌که‌وێ. به‌دڵنیاییه‌وه ههرکامـێک له‌م چیرۆکانه، که هه‌ریه‌که‌ی له‌ژێر ناو‌و په‌رده‌یه‌کدا نوسراوه، ده‌بێته هۆی ده‌ستکه‌وتنی کۆمه‌ڵێک زانیاری له‌ژیانی ڕۆژانه‌ماندا.
محه‌ممه‌د پشده‌ری
ئوسترالیا-ئه‌ده‌لاید
04/03/2010