دەگێڕنەوە گوایە (نەوشیروان) که یهکێک دهبێت له (پادشا) کانی ئێران، بەهۆی گومانێك دەربارەی (بوزەر جومێهر)ی زانا كەوەزیری خۆی بوو، گۆڕان بەسەر دڵی داهاتو بڕیاریدا كەبیخەنە ناو بەندیخانەو شوێنە كەشی زۆر تاریك و ناخۆشبێ.
هەروەها وتی: لێفه شڕێکی كۆن و ڕۆژانەش تەنیا دوونانی جۆ و كەمێكیش خوێی ورد نەكراوی پێ بدهن، دواتر وتی: بەردەوام سیخوڕییش بنێرن بۆ لای. بۆ ئهوەی هەرچی که ئهو بیڵێت، بۆم باس بکرێتو ئاگادارم بكەنەوە.
(بوزەر جومێهر) که چەندین مانگ لەناو بەندیخانەدا بوو، تەنانەت تاكە وشەیەكیشی بەسەر زماندا نەهاتو داوای یارمەتیشی لەهیچ كەسێك نە كردو لەهیچ كەسێكیش نەپاڕایەوە بۆ ئازاد كردنی.
(نەوشیروان) چەند كەسێكی لەدۆستانی نزیكی (بوزەرجومێهر) ڕاسپارد كە بچن بۆلای و هەرچی ئهو وتی: بۆی بگێڕنەوە بەبێ كەمو زیاد.
دۆستەكانی بەبیانووی سەردان چون بۆلایو وتیان: ئێمە كەئاوا تۆ بەم شێوەیە دەبینین، خەمت لێدە خۆینو زۆر بۆت بەپەرۆشەوەین، بەڵام چار نییە دەبێ دان بەخۆتدابگری. ئهگەرچی ئێمە بەڕاستی دڵمان ژان دەكات بۆت، كە وێڕای ئهو هەموو گەورەیی و دەسەڵاتو هەیبەتەی كە تۆ هەتبوو، ئێستاش وا بەم شێوەیە دەتبینین!
لەگەڵ ئهوەشدا ئێمە سەرمان لەوە سووڕماوە كەلەو ماوە دوو رو درێژ خایەنەدا، تەندروستی و لەش ساغی تۆ هەر وەك خۆی ماوەو هیچ گۆڕانێك بەسەر تۆدا نەهاتووە! پێمانخۆشە بزانین هۆیەكەی چییە؟
(بوزەرجومێهر) لە وڵامی دۆستەكانیدا وتی: ئێوە ڕاست دەكەن، من بۆ پاراستنی تهندروستی خۆم مەعجوونێكم دروستكردووە كەپێكهاتووە لەشەش شت: هەر ڕۆژە لەبەشێكیان كەڵك وەر دەگرم بۆ ئهوەی بتوانم دڵخۆشی و هێزو تەندروستی/م بپارێزم.
دۆستەكانی (بوزەرجومێهر) پرسیان: ئهو مەعجوونە لهچ پێكهاتووە؟ بائێمەیش بزانین.
ئهویش وتی:
• بەشی یەكەم: باوەڕ بەخۆ بوونە.
• بەشی دووەم: هەرچی كەخوا بڕیاری لەسەر داوەو دیاریكردووە دەبێ هەر ببێت.
• بەشی سێیەم: دان بەخۆدا گرتنه بەتایبەتی لهكاتی لێقەوماندا.
• بـەشی چوارەم: سوپاس گوزاری مرۆڤە لەهەموو كاتێكداو لەهەموو جێگایەك دا.
• بەشی پێنجەم: ئهگەر لێرە نەبومایه، لەوانەبوو تووشی بەڵایەكی گەورەتر بومایه.
• بەشی شەشەم: ئهوەیە تا ئهو كاتەی ماوەی بەندیەتیم تەواو دەبێت، هەر چەند ئهملاو ئهولا بكەم سوودی نییە.
ئهوانیش کاتێک گهڕانهوه بۆلای (پادشا)، هەموو قسهكانی (بوزەرجومێهر)یان گێڕایەوە. ئهویش دەستووریدا كەئازاد بكرێت و هەمان پلەو پایەی جارانیشی پێ بدرێتەوە.
No comments:
Post a Comment