دەگێڕنەوە گوایە، “ئیبراهم” پێغەمبەر (س) بەبێ میوان، نەیتوانیوە هیچ ژەمێك نان بخوات، تا كەسێك لەگەڵیدا لەسەر خوان دانەنیشتبێت، دەستی درێژ نەكردووە بۆ خواردن. وهک دهڵێن: بەتەنیایی ئارەزووی خواردنی نەكردووەو زۆر جار بەمەبەستی پەیداكردنی میوان لەماڵ چووەتە دەرەوەو گەڕاوە بەدوای كەسێكدا كەلەسەرخوان لەگەڵیدانیشێتو تا بەیەكەوە نان بخۆن.
گوایه جارێك زۆر گەڕاوه تا لەهێكڕا چاوی كەوتووه بەكۆمەڵێك پیاو كە ژمارەیان دەگەیشتە پانزه تا شانزه كەسو هەریەكەی خاكە نازێـكی لەسەر شان بووه، بهمهبهستی گهڕان به دوای کارکردندا بۆ بژیوی ماڵو منداڵهکهیان.
(ئیبراهیم) داوای لێكردوون كەبۆنان خواردن لەگەڵیدا بچن بۆماڵەوە، بەڵام ئهوان دهڵێن: ئێمە كرێكارینو بەدوای كاردا دەگەڕێین، بهڵکوو بژیوێك بۆ ژیانی ڕۆژانەی منداڵەكانمان پەیدابكەین كەئێستا چاوەڕێ دەكەن ئێمە بگەڕێینەوە. ئهگەر ئێستا ئێمە لەگەڵ تۆدا بێینەوە بۆ ماڵ، دەبێ ئێوارێ بەدەستی بەتاڵەوە بچینەوە بۆ ماڵی خۆمانو ئهوكاتە منداڵەكانمان شەو بە برسیەتی دەخەون. لەبەر ئهوە ناتوانین بانگهێشتهکهت لێ قبووڵ بكەین. ههر بۆیه كەوتنە ڕێگاو ڕۆیشتن. (ئیبراهیم) لەدڵی خۆیدا وتی: ئهگەر ئهوانە دەعوەتەكەم قبووڵ نەكەن ئیتر من ناتوانم كەسی تر پەیدا بكەم كە لەگەڵمدا بێتەوە بۆماڵ بۆنان خواردن. لەبەر ئهوە دیـسان دوایان كەوتو داوای لێكردنو وتی: مەترسن، تـەنیا لەخوانەكەمدا هاوبەشبن، من ڕۆژانـەی ئهمڕۆشتان پێدەدەم تابەو پارەیە بتوانن خواردن بۆمنداڵەكانیشتان تەرتیب بكەن.
بەو شێوەیە پیاوەكانی ڕازیكرد كەلەگەڵیدا بچنەوە بۆماڵو دوای نان خواردن بەهەر یەكێك لەكرێكارەكان ڕۆژانەی تەواوی پێدانو زۆر بە ڕێزەوە بەڕێیكردن.
ئهوانیش كاتێك كەم كەم دوور دەكەوتنەوە لەماڵی (ئیبراهیم) لەناو خۆیاندا دەیان وت: وادیارە دینی (ئیبراهیم) دینێكی زۆر ڕاستە، بۆیە دڵی ئهوەندە باشەو خواردن و خواردنـەوەو تـەنانەت بەهەر یەكێكیش لەئێمە ڕۆژانەکهشی پێداین! لەئهنجامـدا هەموویان گەڕانەوە بۆلای (ئیبراهـیم)و چوون بۆسەر دینی ئهوو بیرو باوەڕی ئهویشان پهسندكرد.
No comments:
Post a Comment